بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سارا کایا، شارەوانی پێشووی نوسەیبین لە پارێزگای ماردین لە پارتی دیمۆکراتی گەلان(هەدەپە) کە ١٣ جوونی ٢٠١٧ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیر کرابوو لەلایەن لقی ٤ ی دادگای سزادانی پارێزگای ماردینەوە بە تۆمەتی تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی وڵات و ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ١٦ ساڵ زیندانی سزا درا.
کۆبوونەوەی شوێنگیری دۆسیەی کایا کە پێشتریش هاوپەیوەند بە دۆسیەیەکی دیکەوە سزای ١٣ ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپابوو لە لقی ٤ ی دادگای سزادانی ماردین بەڕێوە چوو و دادوەری دۆسیەکە بە پێی داواکاری دادستێن و نامەی گرووپی بەرەنگار بوونی تیرۆر، ئەو سیاسەتوانە کوردە بە ١٦ ساڵ زیندانی دیکە سزا دراوە.
شیاوی باسە، دادستێنی دۆسیەکە لە سزانامەکەیدا داوای زیندانی هەتا هەتایی بۆ ئەو شارەوانە کوردە کردبوو.
342/