بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ناردنی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سوپای تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداری لە ئۆپراسیۆنی پەنجەی بەبر دژی هێزەکانی پەکەکە هەواڵی دا.
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تویتەر بڵاو بووەوە بە ئاماژە بە ناردنی کۆماندۆکانی سوپای ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان هاتووە: کۆماندۆ بوون زۆر سەختە، کۆڵی ٤٠ کیلۆیی خۆیان ئامادە کرد و بە مەبەستی بەشداری لە ناوچەی ئۆپراسیۆن ڕەوانەی ئەو دیوی سنوورەکان کراون.
شیاوی باسە، ناردنی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبەتی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە پێشتر هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ئەو ئۆپراسیۆنگەلە باڵوێزی ئەنقەرە لە عێراق بانگهێشت کرابوو و یادداشتی ناڕەزایەتیی ڕادەست کرابوو.
342/