بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، بەر لە نیوەڕۆی ئەوڕۆ (دووشەممە) لە ناوچەی ئەعزازی سووریا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی سوپای تورکیا.
دەیلی سەباح بە ئاماژە بە شیمانەی ئەنجامدرانی ئەو هێرشە لە لایەن هێزەکانی پەکەکە یان گرووپە کوردییەکانی سووریا، ڕایگەیاند کە هێشتا زانیاریی وردبینانە لەبارەی قوربانیانیانی ئەو هێرشە بە دەستەوە نییە. لە کاتێکدا کە هەندێک لە میدیا خۆجێیەکان لە برینداربوونی لانی کەم یەک سەربازی تورکیا هەواڵیان داوە.