بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تووشبووی 112 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە 78 تووشبوویان لە پارێزگای سلێمانین، 20 تووشبوو لە هەولێر و 14 تووشبووش لە دهۆکن ڕێژەی تووشبوانی هەرێمی لە 2000 تێپەڕاند.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چاکبوونەوەی 30 توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت: پشکنینی یەک لەدوای یەکیان بۆ کراوەتەوە و نەرێنی بووە، باری تەندروستییان تەواو جێگیربوەتەوە، بۆیە بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستوەتە روو، تاوەکو ئێستا لە پارێزگای هەولێر 277 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
هەروەها وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، کە هەردووکیان پیاون و تەمەنیان 74 ساڵ و 63 ساڵە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە سلێمانی گەیشتە 34 کەس و لە هەرێمی کوردستانیش بە گشتی گەیشتە 38 کەس.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و پێنج کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 600 کەسیان چارەسەرکراون و 38 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئێستا هەزار و 367 تووشبوو لەژێر چاودێریی تەندروستیدان.