١٣ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٣٤
ناچار ببین، هاتوچۆکان سنووردار دەکەیەنەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: خەڵک لە مانگی گوڵان لە بەرانبەر کۆرۆنا زیاتر خۆیان دەپاراست بەڵام ئەمڕۆکە لە ناوەڕاستەکانی جۆزەردان ئەو خۆپارێزیە کەم بووەتەوە و ئەوەش جێی نیگەرانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا وتی: تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە هەموو جیهان لە یەک ئاستدایە و هیچ وڵاتێک هەڵکەوتە نەبووە و لە ئێرانیش هەر پارێزگایەک دۆخێکی تایبەتی هەیە و بەردەوام ڕامانگەیاندووە کە بە هۆی نەبوونی دەرمان بۆ ئەو ڤایرۆسە ئەبێ خەڵک زیاتر خۆیان بپارێزن تا بتوانین بە کەمترین خەسارەوە لە ئەم دۆخە بپەڕینەوە.

ناوبراو جەختی کرد: دەوڵەت هەموو هەوڵی خۆی دەخاتە گڕ بۆ زیاد کردنەوەی قەرەوێڵە، جیهازاتی پزیشکی و ئامێری خۆپارێزی بۆ پەرەستار و پزیشکەکان.

حەسەن ڕۆحانی زیادی کرد: هەموو هەوڵەکان بۆ کردنەوەی پلەپلەی شوێنە داخراوەکان بە بۆنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دراوە بە مەرجی ئەوەی کە هەموومان پێکەوە هاکاری بکەین. ئەگەر ناچار بین، ئەو سنوورانە دەگەڕێنینەوە. ئەگەر لە پارێزگایەک کۆرۆنا تەسەنە بکاتەوە، ناچارین سنوورەکانی هەفتە سەرەتاییەکان بگەڕێنینەوە. ئەگەر تەندروستی خەڵک لە شار یان پارێزگایەک بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ چارەیەک جگە لە گەڕاندنەوەی سنوورەکان نیە. ئەگەر بمانەوێت سنوورەکان کەم ببێتەوە، ئەبێ ڕێنوێنییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرین.

342/