بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزیری دەرەوەی عێراق دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیرەج مەسجدی ، باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداری کردووە.
بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکە هاتووە، باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوەی عێراق بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە بۆ دەوڵەتی نوێ ئاروزووی سەرکەوتنی کرد.
حسێن و مەسجدی لە دیدارەکەدا وێڕای تاوتوێ کردنی رەوتی پێوەندییەکانی عێراق و ئێران و ڕێگاکانی پەرەپێدانی، لە سەر پتەوتر کردنی پێوەندی دوو لایەنە و پێداویستی تۆکمە کردنی لە درێژەی بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە جەختیان کرد.