٢٨ ئایار ٢٠٢٠ - ٠٧:٠٤
ئەمریکا دوو لێکۆڵەری بواری ناڤۆکی ئێرانی گەمارۆ دا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوو پەیامی تویتەری جودا، درێژ نەکردنەوەی بەری کردنەکانی ئێران بۆ پڕۆژەکانی پێوەندیدار بە بەرجام لە ئێران و هەروەها گەمارۆدانی دوو لێکۆڵەری بواری ناڤۆکی ئێرانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا شەوی چوارشەممە لە پەیامێکی تویتەری نووسی: ئەمڕۆ، من کۆتایی هێنان بە بەری کردنەکان بۆ هاوکاری لە پڕۆژە پێوەندیدارەکان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی کە بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ بەڕێوە دەچێت، ڕادەگەیێنم.

ناوبراو لە درێژەی ئەو پەیامەدا پاگەندەی کرد: چڕکردنەوەی چالاکی ناڤۆکی ئێران وای کردووە کە ئەو هاوکارییە کۆتایی پێ بێت. هەوڵ بۆ زیادەخوازی ناڤۆکی تەنیا دەبێتە هۆی گوشاری زیاتر لە سەر ئێران.

وەزیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تر کە دوای ئەو پەیامە بڵاوی کردەوە، نووسی: من هەروەها گەمارۆ دەخەمە سەر دوو لێکۆڵەری سەرەکی بەرنامەی پیتاندنی ناڤۆکی ئێران -مەجید ئاقایی و ئەمجەد سازگار. لێکۆڵەرەکانی ئێران ئەبێ هەڵیببژێرن یان چالاکی ئاشتیخوازانە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان یان مەترسی گەمارۆدان قبووڵ بکەن.