٢٧ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٥
خولی نوێی مەجلیسی ئێران دەستی بەکار کرد

ڕێڕەسمی کردنەوەی مەجلیسی یازدەیەمی شوورای ئیسلامی کاتژمێرێک پێش ئێستا و بە ئامادە بوونی بەرپرسانی وڵات دەستی بەکار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێوڕەسمی کردنەوەی یازدەیەمین خولی مەجلیسی شوورای ئیسلامی کاتژمێرێک پێش ئێستا بە ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار، سەرۆکی دەسەڵاتی داد، بەرپرسانی سەربازی و ناوخۆ و کابینەی دەولەت و جێگرەکانی سەرۆک کۆمار، ئەندامانی شوورای نیگابان و سەرۆکی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستی بەکار کرد.

ئیدارەی یەکەم کۆبوونەوەی مەجلیسی یازدەیەم بە پێی یاسای ناوخۆیی مەجلیس، لە ئەستۆی دوو کەسی بەتەمەن  وەکوو سەرۆک و جێگری سەرۆک و دوو گەنج وەکوو دەبیرانی لێژنەی سەرۆکایەتی دەبێت.