١٢ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٢٨
ناوەڕۆکی گفتوگۆی موستەفا کازمی و ترامپ لە سەر پێوەندی عێراق و ئەمریکا

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر حەزی وڵاتانی خۆیان بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دولایەنە و پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری ئابووری و بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە هەواڵدەری فەرمی عێراق(واع)، نووسینگەوەی ڕاگەیاندنی موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە شەوی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێوەندی تەلەفۆنی پێوە کرتووە.

بە پێی ئەو هەواڵە، لە ئەو گفتوگۆوەدا ترامپ پیرۆزبایی موستەفا کازمی کردووە.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقیش لە سەر حەزی وڵاتەکەی بۆ هەبوونی باشترین پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا جەختی کردووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوەشی وتووە کە عێراق وڵاتێکی بەهێز و گرینگ و خاوەن ڕۆڵی بنەڕەتی لە ناوچەکە و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.

ترامپ هەروەها لە سەر حەزی ئەمریکا بۆ تۆکمە کردنەوەی پیوەندی دوو وڵاتەکە و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشکەش کردنی یارمەتی ئابووری پێویست بۆ پشتیوانی لە ئابووری عێراق جەختی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری بەرەنگار بوونەوەی بەرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەها پەرەپێدانی هەوڵەکان بۆ سەرمایەدانەری ئابووری لە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە ڕێککەوتن.