١٠ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٢
کڕین و فرۆش و هەناردە کردنی خەڵۆز و دار قەدەغە کرا

مەجلیسی شوورای ئیسلامی هەر جۆرە کڕین، فرۆش، هومار کردن، هەناردە کردنی دار و چێو، هێزم و خەڵۆز بە بێ مۆڵەتی یاسایی قەدەغە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوێنەرانی مەجلیسی شوواری ئیسلامی لە کۆبوونەوەی گشتی ئەمڕۆ یەکشەممە بە پەسەند کردنی گەڵاڵەی چاکسازی یاسای بەرەنگار بوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، سنوورگەلێکیان بۆ گواستنەوە، کڕین و فرۆشتن و هەول بۆ هەناردە کردنی دار، هێزم و خەڵۆز دیاری کرد.

بە پێی ئەو پەسەند کراوە، گواستنەوە، بڵاو کردنەوە، کڕین و فرۆشتن، هومار کردن، هەوڵ بۆ هەناردە کردنی هێزم، چێو و خەڵۆزی دارەکانی دارستان بە بێ مۆڵەتی یاسایی بەتواوەتی قەدەغەیە.

ئەوڕۆ نوێنەرانی مەجلیس ئەوەشیان پەسەند کرد کە هەر کەسێک بە بێ مۆڵەتی یاسایی ئەو کاڵاگە.لە هەناردە بکات، دەست بە سەر بارەکەی دەگیردرێت و بە پێی یاسا سزا دەدرێت.