٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٢:٤٢
بوومەلەرزەی بەهێز تارانی هەژاند/ کوژراو و بریندار هەیە

کاتژمێر 48 خولەکی پاش نیوەشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیشتەر تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیشتەر دای لە تاران.

بە هۆی ترس و هەڵاتنی خەڵک لە ناو شۆقەکانەوە بۆ شەقام و ناو کۆڵانەکان 13 کەس بریندار بوونەوە و دوو کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

تا ئێستا 16 پاش هەژ و بوومەلەرزەی لاواز بە دوای ئەو بوومەلەرزە گەورەیەدا هاتووە کە بەهێزترینیان 3.9 ڕیشتەر بووە.

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتری زەوین و لە سنووری پارێزگای تاران و مازەندەران و لە نزیکی دەماوەند ڕوویداوە.