بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپا لە پەیامێکدا هەنگاوی خێرخوازانەی خەیام ڕەحمانی سەربازی کوردی بنکەی بەسیجی شەهید فرەشتەی ژەریژەی سوپای سەوڵاوای بۆ یارمەتی بە خەڵکی هەژاری ئەو گوندە، نرخاند و سپاسی لێ کرد.
سەردار سەلامی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: سپاس بۆ خودا کە لە وڵاتی پیرۆزی ئێرانی ئیسلامی بەردەوام شایەدی حیماسەی شکۆمەند و گەورەی هاودڵی، هاوڕایی و جوامێری مرۆڤدۆستانەی هاووڵاتیانی خۆشەویست لەم رۆژانەداین.
ڕاشیگەیاند: هەڵمەتی خۆبەخشانە، جوامێرانە و خێرخوازانەی ئەو گەنجە لێهاتووە بۆ بەخشینی مۆچەی سەربازیی لە پێناو دابین کردنی پێداویستیی مەعاشی خەڵکی بێ دەرەتانی گوندێک لە ناوچەی قارەمانپەروەر و دلێری کوردستان، میدالیای فەخری گەنجانی ئێرانی و نمانەیەکی درەوشاوە و چارەساز و هەرمانە کە لە پەنای قارەمانانی بواری تەندروستی، بۆتە مایەی حیماسەیەکی نوێ بۆ گەڵی مەزنمان.
342/