بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەدر زیادی ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق وێرای ئاماژە بە جموجۆڵی نوێی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق, وتی: ئەمریکا دەیەوێت هێزی نوێی سەربازیی لە بری هێزەکانی ئێستای لە بنکەکانی عین ئەسەد و حەریر جێگر بکات.
زیادی وتیشی: هۆکاری سەرەکی ئەو بڕیارەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هێزەکانی ئێستای ناو بنکەکانی ئەمریکی کەوتوونەتە ژێر گوشاری دەروونی و تووشی پەشۆکاویی و کێشەی دەروونی هاتوون.