بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بە ئاماژە بە جموجۆڵی ئەم دواییەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراق و تۆکمەی لە لایەن ئەمریکاوە، وەک پاساوێک بۆ مانەوەی زیاتری ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق، بە بیرهێنانەوەی پلانی دەرکردنی ئەو هێزانە لە خاکی عێراق، ڕایگەیاند: ئەو بابەتە تەواو پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و دەگەڕیتەوە بۆ هەڵوێستی دەوڵەت و گەلی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ پرسی مانەوە هێزە دەرەکییەکان لە خاکی وڵاتەکەیان.
ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی عێراق هەم لە رێگەی نامە و هەمیش لە رێگەی لێدوان و هەڵویستی فەرمی، داوایان لە ئەمریکا کردووە کە لە خێراترین کاتی مومکیندا هەلومەرج و بەستێنی پێویست بۆ کشاندنەوەی هێزەکانیان لە خاکی عێراق دابین بکەن.
مووسەوی وێرای ئاماژە بە خۆدزینەوەی ئەمریکا و نیازی دزێوی بۆ مانەوە لە ناوچە و خاکی عێراق، جەختی کرد: پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نە تەنیا لە عێراق، بەڵکوو لە هەموو ناوچە، بەردەوام ویستی کۆماری ئیسلامی بووە و ئێمە مانەوەی هێزی بیانی و بە تایبەت هێزی ئەمریکی بە مایەی ئاژاوە لە ناوچە و بە تایبەت لە کەنداوی فارس دەزانین.
342/