٢٢ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٥٠
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتە ٤٢ هەزار کەس

مێدیا دەرەکییەکان لە بەرز بوونەوەی ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا بۆ ٤٢ هەزار کەس هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند کە ڕەوتی بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەست داوا بە هۆی نەخۆشی کۆڤێد ١٩ لە ئەو وڵاتە هەر ڕوو لە زیاد بوونە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، بە تۆمار کرانی هەزار و ١٥٠٠ حاڵەتی نوێی گیان لەدەست دان بە هۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەی قوربانیان گەیشتە ٤٢ هەزار کەس. ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی کۆڤێد ١٩ ش لە ئەمریکا ئێستا زیاتر لە ٧٧٤ هەزار کەسە.

ئەمریکا بە ئەو ژمارە تووشبووەوە پلەی یەکەمی لە جیهان هەیە.

.............
340