١٩ نیسان ٢٠٢٠ - ١٠:١٤
 ئەمریکا چ کاتێک بە سەرهەڵدانی کۆرۆنای زانیوە

کەناڵێکی زایۆنی ڕایگەیاند کە سیستەمگەلی هەواڵگریی ئەمریکا لە مانگی نوامبێری ساڵی ڕابردوەوە ئاگاداری سەرهەڵدانی نەخۆشییەکی پڕمەترسی لە وڵاتی چین بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە سیستەمگەلی سیخۆری و هەواڵگریی ئەمریکا لە مانگی نوامبێری ٢٠١٩ـه‌وە ئاگاداری سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵاتی چین بوون و واشنتۆن ئەو بابەتەی بە ڕژیمی زایۆنی و ناتۆ ڕاگەیاندووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە نەخۆشییەکی نەناسراوە لە ڤوهانی چین هوشداری داوەتە ڕژیمی زایۆنی و ناتۆ و سوپای ڕژیمی زایۆنی دوای بیستنی ئەو زانیارییە لە ئەمریکا، دانیشتنێکی بە پەلەی بەڕێوە بردووە و سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەو نەخۆشییە لە سەر ئەو ڕژیمە و وڵاتانی عەرەبی ناوچە و هەنگاوە پێویستەکان لە بەرامبەریدا، گفتوگۆی کردووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئاگایی ئەمریکا لەو سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییە و ئاگادارکردنەوەی ڕژیمی زایۆنی و ناتۆ، خۆیان گەورەترین قوربانیانی ئپیدیمییەکە بوون.

.............
340