١٢ نیسان ٢٠٢٠ - ١٢:٠٣
خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکا بۆ زانیاری لە سەر بەرپرسێکی حزبوڵڵا

ئەمریکا بۆ وەگرتنی زانیاری لە سەر چالاکییەکان، پێوەندییەکان و جێگرەکانی فەرماندەیەکی سەربازی حزبوڵڵا لە عێراق ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هەر کەسێک سەبارەت بە شێخ موحەمەد کەوسەرانی فەرمادنەی باڵای سەربازی حزبوڵڵا لە عێراق کە لە جێگرەژانی سەردار سولەیمانی بوو- زانیاری بدات، ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات وەردەگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەو خەڵاتە، پاگەندەی کرد کە کەوسەرانی بەرپرسایەتی هەندێک لە هەماهەنگییە سیاسییەکانی ئەو گرووپە میلیشیا و هاوپەیمانەی ئێرانی لە ئەستۆیە؛ کارێک کە پێشتر لە لایەن سەردار شەهید قاسم سولەیمانییەوە ئەنجام دەرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتە لە باتی وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە چالاکییەکان، پێوەندییەکان و جێگرەکانی کەوسەرانی دەدرێت.

.............
340