١٨ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:١٨
سکاڵای عێراق لە ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دژی هەوڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەو وەزارەتخانە ٢ سکاڵانامەی لە دژی ئەمریکا،  ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.

سەحاف جەختی کرد: وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێی وایە کە هێرشەکانی ئەمریکا هەوڵێکی دوژمنانە و پێشێل کاری ئاشکرای مەرجەکانی ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

پێشتر لە ئەمەش بەغدا باڵوێزەکانی ئەمریکا و بریتانیای دوابەدوای بوردمانی هێزە ئەمنیی و سەربازی و خەڵکی سڤیلی عێراق لە لایە ئەمریکای بانگهێشت کردبوو.

ئەو هێرشانە شەپۆلێک لە کاردانەوە و ئیدانە کردنەکانی لە عێراق بەدواوە بووە.

............
340