١٧ ئازار ٢٠٢٠ - ١١:١٩
ڕۆژانی سەخت تێدەپەڕن/خەڵک پاڵپشتی یەک بن

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوە کە خەڵک لە ساڵی ٩٩ ئەو کێشانەی کە لە ساڵی ٩٨ لە گەڵی بەرەوڕوو بوون قورەبوو دەکەنەوە، وتی: نەتەوەی ئێمە لە ئەم ڕۆژانەدا زیاتر لە هەمیشە ئەبێ پاڵپشتی یەک بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورە ڕێی هیمەت بۆ کەرەج وتی: لە ئەم هەلە کەلک وەرئەگرم و دەخۆشی دەکەم لە هەموو پزیشک و کادیری دەرمانی کە شەو و ڕۆژ خەریکی خزمەتگوزارین و گیانی هاووڵاتیان ڕزگار دەکەن و سەرکڕنۆش لە بەرنابەریان دادەنەوێنین.

ئەم ڕۆژانەی سەخت تێپەڕ دەبن و ئەم خەمانە کۆتایی دێت. بەپشتی خودا و یارمەتی خەڵک و هەوڵی پزیشکەکان لە ئەم ڕۆژە سەختانە تێدەپەڕین.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: نەتەوەی ئێمە لە ساڵی ٩٩ ئەو کێشانەی کە لە کۆتایی ساڵی ٩٨ بە بۆنەی نەخۆشییەوە لە کار و ئیشیان درا، قەرەبوو دەکەنەوە. خەڵک هەمیشە پشتیوانی یەکتر بوون و ئەم ڕۆژانە زیاتر لە هەمیشە ئەبێ یەکتر یاری بکەن.

...........
340