بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، ڕژیمی واشنتۆنی بەری لە هەرجۆرە پێگەیەکی سیاسی، یاسایی و ئەخلاوی بۆ ڕادەبڕین لەبارەی مافی مرۆڤ زانی و جەختی کرد: ڕژیمێک کە بە شانازییەوە فەرمانی تیرۆری پاکترین ڕۆڵەکانی ئێران دەردەکا و هاوڕێیانی وەک وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتیی کاروباری ئێران بە ڕووهەڵماڵراوی میوانداریی دزێوترین گرووپگەلی تیرۆریستیی دژی ئێران دەکەن، هیچ دەرەوەستیان بە چەمکی بەرزی مافی مرۆڤەوە نییە.
وتیشی: ڕژیمێک کە هاوپەیمان و پاڵپشتی ڕژیمی منداڵکوژی سعوودی و ڕژیمی دژە مرۆیی زایۆنییە، لەو ئاستەدا نییە ڕێوشوێن بۆ مافی مرۆڤ دابنێت.
مووسەوی بە بیرهێنانەوەی پیلانەکانی مایک پەمپێئۆ لە کاتی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی سیخۆری ئەمریکا، ڕایگەیاند: ڕاپۆرتنووسیی ئەمریکا لەبارەی وڵاتنێکی وەک ئێران، یارییەکی بێ کەڵکە کە بە پێی ڕاهاتنەکانی ناو ڕێکخراوی سیا داڕێژراوە و پێکهاتووە لە کۆمەڵێک درۆ و ئاژوەژووکاری و زێدەبێژی.
...........
340