بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی لە سووریا کرد کە چکۆلەترین هێرشێک بۆ سەر بنکەگەلی چاودێریی تورکیا لە سووریا، وەڵامی کوشندەی هێزەکانی ئەو وڵاتەی بە دواوە دەبێت.
ناوبراو سووریاشی بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕێککەوتنی ئاگربڕی ئەدلەبی کەمتاکورت پێشێل کردووە و پێویستە ڕووسیا بەو بابەتەدا بچێتەوە.
ئەردۆغان وتیشی: بە توندی و لەنزیکەوە چاوەدێریی هەڵسوکەوتی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی لە هەمبەر هێڵی ئاگربڕ دەکەین و چکۆلەترین ناپەیمانیان وەڵامی کوشندەی بە دواوە دەبێت.
ئەو لێدوانانە لە کاتێکدایە کە تورکیا و تیرۆریستانی پاڵپشتکراوی گەلێ جار لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە بە پێشێل کردنی ئاگربڕ لە ئەدلەب تۆمەتبار کراون و ئەنقەرە پابەندی هیچکام لە بەڵێنەکانی هەمبەر بە سووریا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سووچی و ئاستانەدا نەبووە.
............
340