بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەلی ئەکبەر ساڵحی» سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە لە دیداری لەگەڵ «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاندووە، ئێران ھۆگری دانوستان و لۆژیکە، وتیشی:ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دەبێ بە جۆرێک بجوڵێتەوە کە ھەڵوێستی سیاسی شوێن لە سەر بڕیارەکانی دانەنێت.
ساڵحی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکیی بە ھەرە باش و ئاوێتەی ھاوکاری و لێک گەیین زانی و ھیوای ئەوەشی خواست کە ئەم پەیوەندییانە وەک خۆی بمێنێتەتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «فرانسوا ژاک» ھاوتای فەرەنسیی خۆی لە مەڕ پابەند نەبوونی لایەنە ئەورووپییەکان بە بەڵێنەکانیان لە ھەمبەر ڕێککەوتنی بەرجام ڕەخنەی گرت و وتی: بەردەوامیی ئەم دۆخەی ئێستا بە قازانجی کەس نییە.
یەکێتیی ئەورووپاو ترۆئیکای ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا دوای کشانەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنیان دا کە بە دەستەبەر کردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران، ئەم ڕێککەوتنە بپارێزن، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان لە بارەی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان و پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە بەدەست نەھێناوە.
............
340