٣ شوبات ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٧
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا گەیشتە تاران

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بۆ چاوپێکەوتن و پرس و راوێژ لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتە تاران .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەباس موسەوی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران ، تەوەری وتوێژی نێوان ژۆزێف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە تارانی لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ، پێوەندی نێوان ئێران و یەکیەتی ئوروپا و پرسە ناوچەییەکان ناوبرد .

 موسەوی وتیشی :  بۆرێڵ بڕیارە لەم سەردانەی دا چاوی بکەوێت بە سەرۆک کۆمار ، وەزیری دەرەوەی و سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران .

ژۆزێف بۆرێڵ دیپلۆماتی باڵای ئیسپانیایی کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئوروپای لە ساڵانی 2004 تا 2007 و  وەزیری  دەرەوەی ئیسپانیای لە پێشینەی کاردا هەیە ، هاوینی ئەمساڵ ، جێگەی فێدریکا مۆگرینی بەرپرسی پێشووی سیاسەتی  دەرەوەی  یەکیەتی  ئوروپای گرتەوە و لە سەرەتای نوامبری 2019وە چالاکیی خۆی لەم پۆستەدا دەسپێکرد .

..........
340