بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵی فەلەستین ئەلیوم کەرتی غەزە و پارێزگا جۆراوجؤۆەکانی کەرتی ڕۆژئاوایی ئەمڕو هەینی بووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان دژی سەودای سەدە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە تێکهەڵچوونی توند لە نێوان لاوانی فەلەستینی لە گەڵ هێزەکانی ڕمی داگیرکەری قودس لەکەرتی ڕۆژئاوایی پێکهات و زایونیەکان کەڵکیان وەرگرت لە گوللەی جەنگی دژی فەلەستیەنەکان .
لە ڕەوتی ئەو تێکهەڵچوونانە دەیان کەس لە فەلەستینەکان بە زەبری گولە بریندار بوون . لە دەوڵی ڕووباری ئەردەن دەیان کەس بە هۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی حاڵەتی خنکان بوون .
بە شدار بووان لەو خۆپیشاندانە ڕایانگەیاند هەرگیز ڕێگای جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی ئەمریکایی زایونی سەودای سەدە نادەن چۆنکوو ناوچەی دەوڵی ڕووباری ئەردەن هی فەلەستینە .
دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کوماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە هاوڕێ لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی پەردەی لادا لە گەڵاڵەی ڕەگەز پەرەستانەی سەودای سەودە .
...........
340