بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا : وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەک کاردانەوە لەبەرامبەر سەپاندنی سزای نوێ لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بەسەر کۆمپانیا و بەرپرسانی ئێران، 15 کۆمپانیای ئەمریکی قەدەخەکردووە.
ئێران دەڵێت ئەو 15 کۆمپانیایە رۆڵی بەرچاویان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەبووە و پشتگیرییان لە ئیسرائیل کردووە لە دژی فەلەستینییەکان.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە، بڕیارەکە لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە کاری پێکراوە و هەر چەشنە بازرگانیکردنێک لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە قەدەخەیە و ئێران دەست بەسەر داراییەکانیان دەگرێت.
زۆربەی ئەو کۆمپانییانەی ئێران گەمارۆی خستوونەتەسەر، کۆمپانیای تایبەتە بە فرۆشتنی چەک و سیکیۆریتین.
ناوی کۆمپانییەکان:
Bein Tal : سکیورتی
United Technologies Produces : فرۆشیاری چەک
RAYTHEON : فرۆشیاری کۆپتەری سەربازی
ITT Corporation : کەرەستەی ئەمنی و سەربازی
Re/Max Real Estate : بیناسازی لە فەلەستین
Oshkosh Corporation : فرۆشیاری چەکی قورس
Magnum Research Inc : پیشەسازی سەربازی
Kahr Arms : پیشەسازی سەربازی
M7 Aerospace: پیشەسازی سەربازی و موشەکی
Military Armament Corporation : خزمەتگوزاری تەکنیکی سەربازی
Lewis Machine and Tool Company : کەلوپەلی سەربازی
Daniel Defense : کەلوپەلی سەربازی
Bushmaster Firearms International: کەلوپەلی سەربازی
O.F. Mossberg & Sons : بازرگانی چەک
H-S Precision, Inc : تەکنۆلۆژی بەرهەمهێنانی چەک