٧ ئایار ٢٠٢٥ - ٢٢:١٩
Source: Mehrnews
هێشتا کات و ساتی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دیار نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن ناوبژیوانی عومانەوە ڕادەگەیەندرێت .

  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە لایەن ناوبژیوانی عومانەوە ڕادەگەیەندرێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پێداچوونەوە بۆ ئەم پێشنیازە دەکرێت.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: زانیاری سەبارەت بە خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە لایەن نێوەندگیری عومانییەوە هەر کە کات و شوێنەکەی یەکلایی بووەوە ڕادەگەیەنرێت.

وتیشی: هێشتا بڕیاری یەکلایی نەدراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha