٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٥١
Source: Mehrnews
نازم دەباغ: پەیوەندی ئێران لەگەڵ کورد لە عێراق گرینگ و پتەوە

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران جەختی کرد کە بڵاوکردنەوەی هەندێ بابەتی درۆ لە میدیاکان هەرگیز کاریگەریی ناکاتە سەر پەیوەندی ئێران و کورد.

دوای ئەوەی بابەتێک لە هەندێ لە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە هاوسەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو بووەوە، نوێنەری حکوومەتی هەرێم و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی لە تاران، ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست و بێ بنەما زانی.

نازم دەباغ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: پەیوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەگشتی کوردەکان، پەیوەندییەکی لەمێژینە، گرینگ و پتەوە و وتە و دەنگۆی لەو چەشنە ناتوانێ ئەو پەیوەندیانە تێکبدات.

جەختیشیکرد کە پەیوەندی نێوان ئێران ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خۆشەویستی ڕەوانشاد جەنابی مام جەلال لای ئێرانییەکان ئەوەندە تۆکمەیە کە ئەم بابەتانەی کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە میدیاکانی ئێران بڵاوبووەتەوە کاریگەریی لەسەری نابێت و بینیشمان کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەستبەجێ ئیدانەی ئەو دەنگۆیانەیان کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha