بە گێڕانەوە لە "الجزیرە" ییسرائیل کاتز وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد: هیزی ئاسمانی ئیسرائیل توانای بڕیاردانی قورس و نەترسانەیان بۆ کردنە ئامانجی دوژمنانمان لە هەر جێیەکدا هەیە.
ئیدعایشی کرد: ئەوی لە 7ی ئاکتەوبردا ڕووی دا، دووپات نابێتەوە و ڕێگە بە هەڕەشە لە دژی ئیسرائیل نادەین و پێداگرین لە ناچارکردنی دەوڵەتی لوبنان بۆ چەکدانانی حزبوڵڵا و حیماس.
کاتز زیادیشی کرد: دەزگا ئەمنییەکان گۆڕانکارییەکانی ئێرانیان بە وردی لە ژێر چاودێریدایە و بڕیارێکی بێوێنەمان بۆ کردنە ئامانجی توانای ستراتژیکی ئێران گرت و هیزی ئاسمانیمان لەو دەسکەوتەدا ڕۆڵێکی گرینگیان گێڕا.
هاوکات بنیامین نتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش ئیدعای کرد: ڕوخساری ڕۆژهەڵاتیناینمان گۆڕیەوە و دەسکەوتی زۆر بەرچاومان بووە کە ئاسەواری ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدواوە دەبێت.
نتانیاهۆ ئیدعایشی کرد: دوژمنانی ئێمە لە ئەگەری هێرشکردنە سەرمان تێچوویەکی قورس دەدەنەوە و ئێمە لەسای فرۆکەوانان و فرۆکە بەرچاوەکانمان، بە سەر ئاسمانەکاندا زاڵین و توانیمان دوو مەترسی لە لایەن ئێرانەوە پووچەڵ بکەینەوە؛ هەڕەشەی ئەتۆمی و هەڕەشەی مووشەکگەلی بالستیکی.
Your Comment