AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahar TV
دووشەممە

١٤ تشرینی دووەم ٢٠١٦

٧:٣٩:١٩ د.ن
791993

ڕێپێوانی ئەربەعینی شێعەکانی نەیجێریا

شەهید بوونی دە کەس لە شێعەکانی نەیجێریا لە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی .

شەهید بوونی دە کەس لە شێعەکانی نەیجێریا لە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ڕێپێوانی ئەربەعینی حسەینی .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە دیلی تراست،هێزە ئاسایشتییەکانی نەیجێریا هێرشیان کردە سەر ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامیی ئەم وڵاتە بە ڕێبەرایەتیی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی کە ڕێپێوانی هێمایانەی هەر ساڵەی خۆیانیان بە بۆنەی چلەی شەهید بوونی ئیمامی حسەین (ع) دەست پێ کردبوو. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا دە کەس شەهید بوون.

هێزەکانی پۆلیسی نەیجێریا ڕێگایان لە ڕێپێوەکان گرت و بە هاویشتنی گازی فرمێسک هێن ، دەستیان کرد بە سەرکوت کردنی ئەندامانی بزوتنەوەی ئیسلامیی نەیجێریا.

بەقسەی ئیبراهیم موسا، سەرۆکی کۆگەی میدیایی ئەم بزوتنەوەیە، هێرشی هێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە بۆ سەر تازیەدارانی حسەینی شەهید بوونی دە کەس و بریندار بوونی کۆمەڵێکی دیکەی لێ کەوتەوە.

ئەمەو هێزەکانی ئاسایشتی نەیجێریا بازگەیەکیان لە شاری پوتیسکم بە مەبەستی ڕێ گرتن لەم ڕێپێوانە دامەزراند. گوایە بەم کارە بە نیاز بوونە ڕێ لە پەیوەست بوونی دانیشتووانی شارەکە بە تازیەدارانی حسەینی بگرن.

ئەم هێرشە دوای تێپەڕینی نزیکەی سالێک لە هێرشە دڕندانەکەی سوپای نەیجێریا بۆ سەر شێعەکانی شاری زاریا لە باکووری ئەم وڵاتەو ئابلۆقەدان و هەڵکوتانە سەر ماڵی شێخ ئیبراهیم زەکزاکی، ڕێبەری شێعەکانی نەیجێریا ئەنجامی گرتووە، هێرشێک کە لە ئەنجامی دا سەدان شارومەندی شێعەو سەربازێکی نەیجێریایی کوژران.
.....
300