سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشە تیرۆرستیانەی لەم دواییانەدا لەلایەن دوژمنەکانی ئێرانەوە ئەنجامدرا، ئەمشەو دوشەممە بە موشەکی بالیستی هێرشمان کردە سەر بنکەی سیخوڕی و کۆمەڵە تیرۆرستییەکانی دژ بە ئێران لە چەند بەشێکی ناوچەکە."
لە ڕاگەیێندراوی ژمارە ٣ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا ئاماژه دراوه به بەئامانجگرتن و لەناوبردنی بارەگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە مووشەکی بالیستیک لە ئۆپەراسیۆنێکدا چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر .
ڕاشگەیێندراوە کە لە کاردانەوە بە خراپەکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لە شەهیدکردنی فەرماندەکانی سپای پاسداران و بەرەی خۆڕاگری، سپای پاسداران بە زانیاری وردی خۆی بەسەر بارەگا و جموجۆڵەکانی ئەم ڕژیمە لە ناوچەکەدا، بە هاویشتنی مووشەکی بالیستیک، یەکێک لە بارەگا سەرەکییەکانی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی (موساد) لە ناوچەی کوردستان عێراقی کردە ئامانج و لەناوی برد.
ئەم بارەگایە ناوەندی پەرەپێدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕی و پلاندانان بۆ کردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەکە و بەتایبەتی لە وڵاتی خۆشەویستمان بووە.