AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٢

٧:٢٩:٢٤ د.ن
1309044

ستایشی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە مەڕ ئامادەبوونی حەماسیی گەلی ئێران لە گردبوونەوەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئاژاوە و نائەمنی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان، ئامادەبوونی حەماسیی خەڵکیان لە گردبوونەوەی ئومەتی ڕەسولەڵڵا بەرز نرخاند.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، مێژووی ئێران شایەتیی ئەوە دەدات کە لە کاتە جیاوازەکاندا، هەمووان ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی توند و چارەنووسساز بوونەتەوە و بەردەوام ئەم خەڵکەی ھۆگری قورئان و قوتابخانەی پێغەمبەری خوا (ص) و ئەهلی بەیت (ع) بە سەرکەوتوویی و سەربەرزی هاتوونەتە دەرەوە.

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی ئاژاوە و نائەمنی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان لەوانە قورئانی کەریم ، ئاڵای ئێران و هێما ئایینی و ئایینزاییەکانی دیکە لە هەندێک لە شارەکان، کەڵکاژۆیی هەندێک کەسی بەدەر لە ڕیزەکانی خەڵکی ناڕازییان بە بەلاڕێدا بردنی داخوازییەکانی شارستانیانەی خەڵک بە قازانجی خۆیان و پشێوی سازکردن لە کۆمەڵگا، دروست کردنی ئاژاوەو ناھێمنی ، زیان گەیاندن بە سامانی گشتی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکانی خەڵک لەوانە باڵاپۆشی ئافرەتانیان ئیدانە کرد.

لەڕاگەیەندراوەکەی ئەندامانی مەچلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دا ھاتووە، سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان لەوانە سووتاندنی مزگەوت، ئاڵای ئێران و ئەهلی بەیت(ع)، ڕۆخساری ڕاستەقینەی ئیستیکباریان لەپشت ئاژاوەگێڕییەکاندا ئاشکرا کردو زەق کردنەوەی دژایەتیی حوکمی شەرعیی حیجاب ئەم ڕەوتەی ،لە جم و جوڵەکانی ھاوچەشنی ڕابردووی جیای کردەوەو جارێکی دیکە ڕووبەڕووبوونەوەی "ئیسلام و ئیستیکبار"ی وەک دیاردەیەکی بەرچاوی جیھانی سەردەم بە تەواوی ئاشکرا کرد.

342/