٢٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠١
خەزعەلی: بەرهەم ساڵح ئەبێ ڕادەستی دادگا بکرێت

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە دەست لەکار کێشانەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو هەنگاوەی بە قبووڵ نەکراو زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕۆژی هەینی لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە دەست لەکار کێشانەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو هەنگاوەی بە بە نادروست و قبووڵ نەکراو هێنایە ئەژمار.

قەیس خەزعەلی لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی هەواڵیی مەیادین، وتی: ئەرکی سەرۆک کۆمار تەنیا دیاری کردنی بەربژێرێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانە.

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق وتیشی کە جێ بەجێ نەکردنی ئەرکە یاساییەکان لە لایەن بەرهەم ساڵح کە ناساندنی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتە، وڵات بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

خەزعەلی هەروەها داوای لە گرووپە سیاسییەکان کرد بەرهەم ساڵح بە تۆمەتی خەیانەت بە دەستوور، ڕادەستی دادگای یاسای بنەڕەتی بکەن.

ناوبراو وتیشی: دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک کۆمار قبووڵ نەکراو و نادروستە.

خەزعەلی هەروەها بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن لە دۆخی ناسەقامگیری  ئێستادا بە پێشەکییەک زانی بۆ سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆیی.

..........
340