٢٦ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:١٥
سەرلێ شێوانی دەیان هەزار موسافیر لە فەرەنسا

لە سەروبەندی دەست پێ بوونی پشووی ساڵی تازەی زایینی و بە بەردەوام کرانی مانگرتنی سەرتاسەری لە فەرەنسا، دەیان هەزار موسافیر لەم وڵاتەدا سەریان لێ شێواوەو یان ناچارن گەشتەکانیان هەڵوەشێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕێگای ئاسنی نیشتیمانیی فەرەنسا بە  چوونەنێو چوارەمین حەوتەیە مانگرتنە سەرتاسەرییەکەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لەسەدا چلی چالاکییەکانی ئەم وڵاتە ڕاگیردراوە.

هەزاران مامۆستا، کارمەندو کرێکاری ڕێگای ئاسن و کادێری نەخۆشخانەکانی فەرەنسا لە پێنجەمی دیسامبەرەوە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی مەکرۆنی سەرۆک کۆمار لەمەڕ هەموارکردنی سیستێمی خانەنشینی، یەکێک لە گەورەترین مانگرتنە گشتییەکانی فەرانسەی بە درێژایی دەیەکانی ئەم دواییە دەست پێ کردووە.

سەرباری ئەمەش دەوڵەتی فەرەنسا هەروا سوورە لەسەر ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی چاکسازی لە یاسای خانەنشینیی لەم وڵاتەدا و لە لایەکی دیکەەوە مانگرتووان بەنیازن ئەم مانگرتنە لە مانگی ژانویەش دا بەردەوام کەن.

فەرنسا هەروەها زیاتر لە ساڵێکە کە بەرەوڕووی خۆپیشاندانی حەوتانەی ناڕازیانی بەرامبەر بە میکانیزمی بورژوازی بووەتەوە.

لە ڕەوتی ناڕەزامەندییەکانی فەرەنسا هەتا ئێستا پتر لە 11 کەس کوژراون و نزیکەی 14 هەزار کەسیش بریندار بوونەو یان گیراون.

ناڕەزامەندی دەربڕینەکان سەرەتا لە کاردانەوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئابووریی ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە تایبەت لە بواری سووتەمەنی و سەرانەدا دەستی پێکراو کەچی خێرا ڕەهەندی سیاسیی بە خۆیەوە گرت.

ناڕەزایانی فەرەنسی کە خۆیان وەک هێلەک زەردەکان ناساندووە، سیاسەتەکانی مەکرۆن بە هۆکاری توندبوونەوەی گوشاری سەر شارومەندانی فەرانسی دەزانن و داوای دوورخرانەوە لە پۆستەکەی دەکەن.

...........
340