بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له بهیاننامهیهکدا دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند هێزەکانیان لە هەڵمەتێکدا و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری شەش چهکداری سهربه رێکخراوی داعشیان لە باکوری دیالە کوشتوه.
له بهیاننامهکهدا هاتووه که هەڵمەتەکە بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا و وێڕای کوشتنی چهکدارهکان، دوو مۆڵگەی داعشیش خاپور کراون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو لە دەروازەی ناوچەی تیوان - ی شاری قائیم لە رۆژاوای ئەنبار ، دوو سەرباز کوژران و ئەفسەرێکیش بریندار بوو .
وەزاڕەتی بەرگریی عێراقش رۆژی دوشەممە باسی گرتنی سەرکردەیەکی داعشی کرد لە شاری قائیم .
..........
340