٢٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٥
وتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران : با موسوڵمانان لەبەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنەکان دا وشیار بن.

گوتاربێژی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وێڕای ئاماژە بە ڕووداوو گۆڕانکاریەکانی وڵاتانی ئیسلامی پێداگریشی کرد لەسەر وریابوونی موسوڵمانەکان لەبەرامبەر پیلانگێڕی دوژمن دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتووڵڵا محمدی ئیمامی کاشانی لەمیانەی گوتارەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران دا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ملهوڕان بەردەوام بەنیازی زەربەت وەشاندن لە موسوڵمانانن وتیشی : رێکخراوی ڕەشەکوژی داعش لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایونی یەوە پێکهات تاکوو لەو ڕێگەیەوە بەرژەوەندی خۆیان دابین بکەن.

ئایەتووڵڵا ئیمامی کاشانی بە ڕاشکاوی وتی کە لە ئێراق دا زۆر دڕندەکاروو دەگەکار لەلایەن دوژمنەوە سوار سەری داخوازیەکانی خەڵک کراون  کە دیارە خەڵکی ئەو وڵاتەش دەبێ لەو بوارەدا وریا بێ.

گوتاربێژەکەی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڵس و کەوتی دەوڵەتی نایجیریا لەگەڵ شێخ ئیبراهیم زیگزاکی سەرۆکی بزاڤی ئیسلامی ئەو وڵاتە وتیشی جیهانی ئیسلام دەبێ هەوڵ بدا لەپێناو ڕزگارکردنی شێخ زیگزاکی.

شێخ زیگزاکی و خێزانەکەی لە ١٣ی مانگی دیسامری ساڵی ٢٠١٥ لەئاکامی پەلاماری چەکارانی نایجیریا بۆسەر حسینیەیەکی شاری زاریای ئەو وڵاتە دەست بەسەر کران.

لەمیانەی ئەو هێرشەدا سەدان کەس بۆوێنە سێ کوڕی شێخ زیگزاکیش شەهید کران.

لەدوای هەوڵ و ناڕەزایەتی گەلێکی زۆر زەخت و گوشاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دادگایەکی نایجیریایی لە مانگی ئوتی ٢٠١٩ دا ڕێگەی دا کە ناوبراوو خێزانەکەی کە بۆ چارەسەری پزیشکی سەردانی هیندستان بکەن ، بەڵام لەبەر نابەدڵی خولی چارەسەرە پزیشکیەکەیان و بەربەستی چاودێری ئاسایشی و نەبوونی پزیشکی جێگەی متمانە لەپاش دوور ڕۆژ هێشتنەوە لەو وڵاتە دیسان گەڕێندرانەوە وڵاتەکەی خۆیان.

هێزە چەکدارەکانی نایجیریا هاوکات لەگەڵ گەیشتنی شێخ زیگزاکی و خێزانەکەی بە فڕۆکەخانەی ئەو وڵاتە ڕایانگواستنە شوێنێکی نادیار.

...........
340