بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق رۆژی سێشەممە رایگەیاند حکومەتی ئێستا تا دیاری کرانی سەرۆک وەزیر درێژە بە کاری خوی ئەدات .
لە هەمان کاتدا بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق لە گەڵ 28 ئەندامی پەرلەمان کە لە واژۆکەرانی نامەی تایبەتمەندیەکانی سەرۆک وەزیرانی داهاتوون ، پرس و ڕاوێژی کرد .
دەرفەتی یاساییی بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق بۆ ناساندنی بەربژاری سەرۆک وەزیرانی نوێ پێنجشەمە 19 ی دیسامبر کۆتایی دێ .
..........
340