٩ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٥٦
 هۆشداریی توندی خەزعەلی بە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئیمارات و عەرەبستان

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئیمارات و عەرەبستان هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە لێدوانێکدا هۆشدایی دایە ئەمریکا، ئیسرائیل، ئیمارات و عەرەبستان.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەو وڵاتانە لە ڕژانی خوێنی عێراقییەکان دەستیان هەیە و وتیشی کە عەرەبستان و ئیمارات بەو هۆیەوە بەهای قورس دەدەن.

خەزعەلی لە درێژەدا وتی: یەکێک لە پاگەندەکانی ئەمریکا لە گەمارۆدانی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە لە کوشتوبڕ و سەرکوتی خۆپیشاندەران ڕۆڵمان هەبووە بەڵام وەڵامی ئێمە ئەوەیە: ئەگەر خراپ قسە کردن لە سەر کەسێک ناتەواو ئەنجام ببێت ئەوە بەو هۆیەیە کە ئێوە تەواون.

ناوبروا جەختی کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل کەسانێکن کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، لە ڕشتنی خوێنی عێراقییەکان دەستیان هەبووە و کاتی خۆی چوارگۆشەی ئەمریکا، ئیسرائیل، ئیمارات و عەرەبستانی بەهایەکی قورس دەدەن.

..........
340