بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری تویتەریی خۆیدا لە کاردانەوە بە ئازادی هاووڵاتی ئەمریکی کە لە ئێران بە تاوانی سیخۆری زیندانی کرابوو، کاردانەوەی نیشان دا و ئیدعای کرد کە ژیو وانگ بە تۆمەتی ناڕەوا سێ ساڵ لە ئێڕان زیندانی بووە و بە زوویی دەگەڕیتەوە باوەشی بنەماڵەکەی.
مایک پەمپێئۆ هەروەها لەو پەیامەیدا وێرای دەستخۆشی لە دەوڵەتی سویسرا بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی وانگ، ئەو هەنگاوەی ئێرانی بە هەنگاوێکی سازێنەر زانی و لەوبارەیەوە خۆشحاڵی و ڕەزامەندیی خۆی دەربڕی.
شایانی باسە، چەند کاتژمێر لەوە پێش کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ژیو وانگ هاووڵاتیی ئەمریکی پاش ٣ ساڵ زیندانی لە ئێران بە تاوانی سیخۆری لە زیندانی ئێران ئازاد بووە و خەریکە لە رێگەی زۆریخی سویسراوە دەچێتەوە ئەمریکا.
.........
340