٨ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٣٣
حەوت هەزار منداڵی یەمەنی بوونە قوربانی دەسدرێژکاریی سەعودیا

سندوقی نێودەوڵەتیی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان"یونیسێف" ڕایگەیاند: تائێستا حەوت هەزار منداڵ لەشەڕی یەمەندا کوژراون یان کەمئەندام بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ڕاپۆری یونیسێف، لە ماوەی پێنج ساڵ شەڕ دژ بە یەمەن زیاتر لە دوو هەزار منداڵی یەمەنی کوژراون و نزیک بە پێنج هەزار منداڵیش کەمئەندام بوون.

هەروەها لەسێ ملوێن و٦٠٠هەزار ئاوارەی شەڕ لە یەمەن، نزیک بە دوو ملوێنی منداڵن کە زۆربەیان بێ بەش بوون لە خوێندن وپەروەردە.

بەپێی ڕاپۆری یونیسێف، ٣٦٨هەزار منداڵی یەمەنی لە بەدخۆراکی ڕەنج دەبەن.

..........
340