بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژۆزێف بۆڕێڵ لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئێل پاییس ی ئیسپانیا کە رۆژی شەممە هاوکات لە گەڵ دەسپێکی چالاکیی بەرپرسی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا بڵاو بووەوە ، وتی : یەکیەتی ئوروپا زیاترین هۆگری هەیە بە پاراستنی رێکەوتنی ناڤۆکی.
بەرپرسی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا لە هەموو لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی ویست هەرچی دەتوانن بیکەن تا ئەو رێککەوتنە زیندوو بمێنێ .
بۆڕێڵ لەم وتووێژەدا هەروەها جەختی کردەوە لەسەرپێویستیی گرتنەبەری سیاسەتی تایبەت لە یەکیەتی ئوروپادا بۆ بەرنگاربوونەوەی هەنگاوە کێشە سازکەرەکانی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا .
..........
340