بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر پاسدار"حەسەین سەلامی" بەباسکردنی ئەمەی کە گەلی ئێران ئاگادار و وریایە و جگە لە سەربەخۆیی شتێکی تر قەبووڵناکات، گوتی: لە گۆڕەپانی شەڕی ئابووری دوژمن خەونی ت
ێکشکانی ئابووری نەتەوەی ئێران و تەسلیم بوونی ئێرانی ئەدیت و پێ وابوو گەمارۆ ئەم نەتەوە بە ئەژنۆ دادینێت بەڵام تێکشکا. فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی گوتیشی، گەلی ئێران نەتەوەیەکی هۆنەرمەندە لەمەر شکست دانی دۆژمنان و دوژمنان لەهەر بارودۆخێک دا بن تێکیان دەشکێنێت.بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی ئەمرۆکە ئەمریکا نزامێکی ڕزیوە و ئالزایمێری سیاسی هەیە گوتیشی، نزامی سیاسی ئەمریکا بەتەمای دواکەوتوویی و سووکایەتی کردنە بە گەلان و بە تەعامۆڵ لەگەڵ ئەو دەوڵەتە نگریسە ناتوانین بە پێشکەوتن و شانازی خۆلقاندن دەستمان ڕابگات.
فەرماندەری گشتی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی هەروەها بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی بەسیجییەکان پێشمەرگەکانی گەلی ئێرانن،گوتیشی، بەسیج ئیعجازێکی ئیلاهییە،بەرهەمی ئیلهامی ئیلاهییە لە سەر دڵی ئیمام خۆمەینی(رە) بناغەدانەری کەبیری شۆرشی ئیسلامی و شەجەرەی تەیبە و پاکە کەلە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆرش لە قووڵایی دڵ و گیانی گەلی ئێران ڕیشەی داکووتاوە.
.........
340