بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "مارک میلی" لە یەکەم سەردانی بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاش بەدەستەوەگرتنی ئەو پۆستە، گەیشتە عێراق.
هێشتا وردەزانیاریی زیاتر لەبارەی سەردانی ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا بۆ عێراق بڵاو نەکراوەتەوە.
مارک میلی دووشەممەی ڕابردووش سەردانی ریازی پایتەختی عەرەبستانی کردبوو و لەگەڵ محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشینی عەرەبستان دیدار و وتووێژی کرد.
پێشتریش مایک پێنس جێگری یەکەمی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی شەممە لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا گەیشتبووە بەغدای پایتەختی عێراق و سەردانی هێزە ئەمریکییەکانی جێگیر لەپێگەی"عەینولئەسەد" ی کرد لە پارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە رۆژاوای عێراق.
سەفەری ئەو بەرپرسە سیاسی و سەربازییانەی ئەمریکا بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە ژمارێک لە شارەکانی عێراق لە چەند حەوتەی رابردوودا، شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیدارین کە لەئاکامی ئەو خۆپێشاندانانەدا بەسەدان کەس کوژران وبریندار بوون.
هەرلەوبارەوە، ئەمریکا لەهەڵوێستێکی دەستتێوەردەرانەدا، خوازیاری پەسەندکرانی چاکسازیی لە ڕەوتی هەڵبژاردندا و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی خێرا لە عێراق بوو.
........
340