بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئەم وڵاتە روژی یەکشەممە لە کۆشکی سەلامی شاری بەغدا میوانداری لە سەرۆکان و نوێنەرانی سەندیکا پیشەسازیەکان و رێکخراوەکانی وڵاتەکەی بووە .
لەو دیدارەدا سەرۆکی عێراق وێڕای راگەیاندنی ئەوەی کە کارێکی چڕوپڕ لە سەرۆک کۆماریی بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان خەریکە ئەنجام دەبێ ، جەختی کردەوە لە ماوەی ئەم حەوتەیەدا کاری ئامادەکردنی ڕەشنووسەکە کۆتایی دێ و بۆ واژۆی داواجاریش ئەدرێ بە ئەنجوومەنی نوێنەران .
سەرۆکی عێراق هەروەها گوتی ڕەشنووسی یاسای نوێی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، رێزگرتن لە دەنگی دەنگدەران دەستەبەر دەکات ، دادوەری بۆ گەیشتن بە ئەنجوومەنی نوێنەران مسۆگەر دەکات و گۆڕینی لیژنەی هەڵبژاردنی ئێستای ئەم وڵاتە بۆ لیژنیەیکی دیکە لەسەر بنەمای تەواو پرۆفشناڵ و بە دوور لە سیاسی کاری و حزب حزبێنەش تۆمار دەکات .
سەرۆکی عێراق هەروەها جەختی کردەوە ماک و نێوەرۆکی ئاشتیانەی خۆپێشاندانی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتە هاوڕێ لە گەڵ بایەخی نیشتمانیی و پێداگری شارومەندان لەسەر چاککردنی ئاڕاستەی پرۆسەی سیاسی ، لە چالاکی زیاتر دا بەشدار دەبێ و ئەم کارەش دەتوانێ عێراق و سیستمی حوکمڕانیەکەی بخاتە چوارچێوەی دیموکراتیکی دروست .
..........
340