٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٠
نوێنەرانی پەرلەمانی فەرەنسا داوای بایکۆت کرانی سووریایان کرد

نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕەوتی پەسەند کردنی بڕیارنامەیەک لەمەڕ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، داوای بایکۆت کرانی دراڤیی ئانکارایان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەم بڕیارنامەیە داوا لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکات هەتا بڕێک بایکۆت بە سەر تورکیادا بسەپێنێت.

فەرەنسا لەم دواییەدا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئانکارا لە باکووری سووریا، ناردەی چەک بۆ تورکیای هەڵپەسارد.

دەست درێژکاریی سەربازییانەی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ناسراو بە خۆیان وتەنی« کانیی ئاشتی» ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەر لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکاراو بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد ، دەستی پێکرا.

شاڵاوی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکرانی بەربڵاوی جیهانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

کاربەدەستانی سووریا جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەریی خاک و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆی بەرەڤانی دەکەن.

سوپای سووریا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریا.

.........
340