بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەشدی شەعبیی عێراق شەوی ھەینی لە ئاگاداری نامەیەک دا پێی داگرت: حەشدی شەعبی ھاوڕێ و پشتیوانی داخوازیی ناڕازییە ئاشتی خوازەکانە، بەڵام خۆی لە ڕەوشتی سیاسیی عێراق دا وەرنادات، چونکو ھێزێکی پارێزەری ئاسایشت و سەروەریی عێراقەو ئەرکی بەرەڤانی کردن لەم وڵاتەیە لە بەرامبەر تیرۆریزم دا.
حەشدی شەعبیی عێراق ڕاشیگەیاند: بڕێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ھەوڵی بڵاو کردنەوەی ھێندێک دەنگۆی جۆربەجۆرن دژی حەشدی شەعبی کە تازەترینیان بڵاو کردنەوەی دەنگۆی بوونی ترۆمبیلی سەربازی لە بنکەی ئەبومەھدی موھەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جادریەی بەغدایە بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆپیشاندەرانی عێراقی.
ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق لە ئاگاداری نامەکەی دا باسی ئەوەی کردووە کە،موھەندیس بنکەو یان ماڵێکی لە جادریەدا نییەو شوێنی کارەکەشی ھەمان بنکەی حەشدی شەعبییە لە ناوچەی سەوری بەغدا.
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراقیش شەوی هەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند:بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانە مافی تەواوی خەڵکی عێراقە.
نووسینگەی ئەم مەرجەعە باڵایەی شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەکەدا جەختی کردووەتەوە لەسەرپشتڕاست کردنەوەو پشتگری لە داخوازیی چاکسازیانەی خۆپیشاندەرانی عێراقی.
خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان.
دەوڵەتی عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ھاوکاریی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە وەڵامی داخوازیەکانی خەڵکی داوەتەوەو کۆمەڵێک ھەگبەی چاکسازیی خستووتە نێو بەرنامەکانیەوە.
........
340