(ABNA24.com) وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە توانایی باڵای بەرگریکارانەی ئێران، ڕایگەیاند: ھێزە چەکدارەکانی ئێران ئێران بچوکترین جوڵانەوەی دوژمن بە زەبرێکی گورچکبڕ وەڵام دەداتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرداری سەرتیپ «ڕەمەزان شەریف» وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کرمانی باشووری ئێران جەختی کرد: توانایی بەرگریکارانەی ئێران بە ڕادەیەکە کە ھیچ دوژمنێک ناوێری سنووری وڵاتەکەمان ببەزێنێت.
سەردار شەریف ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە پیلانی دوژمنان لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتیشی: ئەمریکاو ئەورووپا بە خەرج کردنی ملیاران دۆلار بۆ دروست کردنی داعش ، بە ھیچ ئەنجامێک نەگەییشتن و ڕەوتی خۆڕاگریی سەرەنجام ھەر سەر کەوت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ٣١ی ئوتی ٢٠١٦ لەنێو کۆڕی وەزیر، بەرپرسان، لێکۆڵەران و پسپۆڕانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی بەرەڤانی و ھەڵمەتبەرانەی بە مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: لە جیھانێکدا کە ئەو ھێزە ملھوڕو پاوانخوازە بەدوور لە کەمترین ھەوێنی ئاکاری و ئێخلاقی ومرۆڤی و ویژدانی باڵیان بەسەر جیھاندا کێشاوە و دەربەستی ھیچ جۆرە دەست درێژی و بەزاندنی سنووری وڵاتان و کوشت و بڕی خەڵکی بێ دەرەتان نین، پەرە پێ دانی پیشەسازیی بەرگریکارانەو ھەڵمەتبەر بابەتێکی بە تەواوی ئاساییە، چونکو ئەو ملھوڕانە ھەتا ھەست بە دەستەڵاتی ئێران نەکەن، ئاسایشت دابین ناکرێت.
/129