٢٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ١١:٥٧
پەیوەندیی تەلەیفونیی پوتین وئەسەد لەبارەی ڕێککەوتنی ڕووسیا و ترکیا

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوێشەو(سێ شەممە) لە پەیوەندییەکی تەلەیفونی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا، وردەبابەتی ڕێککەوتنی ڕووسیاو ترکیا لەبارەی باکوری سوریای بەئاگاداریی "بەشار ئەسەد" راگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پوتین لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا وێڕای شیکردنەوەی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ڕووسیاو ترکیا، وتی: مۆسکۆ سورە لەسەر یەکگرتوویی وسەروەریی خاک و نیشتمانیی سوریا.

سەرۆک کۆماری رووسیا وتی: هەرچەشنە ڕێککەوتنێک لەنێوان ڕووسیاو ترکیا لەسەر بەرەنگاربوونەوەی هەموو فۆڕم و شێوەکانی ترۆریزم و لەناوبردنی هەرچەشنە گەڵاڵەیەکی جودایی خوازانە، چڕدەبێتەوە.

بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری رووسیاش لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا جەختی کرد لەسەر نەیارەتی بەتەواوەتی خۆی لەگەڵ هەرچەشنە دەسدرێژکاریەک بۆسەر خاکی ئەو وڵاتەو هەوڵدان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای سوریا لەژێر هەر ناو و بەهەر جۆرە بیانوویەک.

ئەسەد وتی: سوریەکان درێژە دەدەن بە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان و هەروەها داگیرکەران.

پوتین و ئەردۆغان رۆژی سێ شەممە پاش دیدارێکی شەش کاژێری لە شاری سوچیی ڕووسیا، تەبایی نامەیەکی دە بڕگییان لەبارەی دۆخی ئاسایشی باکوری سوریا ئیمزا کرد.

پاش ئیمزای ئەو تەبایی نامە، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆتایی ئۆپراسیۆنی سەربازیی ترکیا لەباکوری سوریای ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو تەبایی نامەیە، هەموو یەکە چەکداریەکانی کورد لە منبەج و تەل ڕەفعەت لەباکوری سوریا دەکشێنەوە.

هێرشی سوپای ترکیا بۆسەر باکوری سوریا رۆژی چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبر بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم و پاکتاوکرانی سنوری سوریاو ترکیا لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا، کە ئانکارا بەترۆریستیان دەزانێ، دەس پێ کرا.

.........
340