٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٠٣
چەن گوللە هاوەن شارۆچکەی سەدری بەغدای پێکا

ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند چەن گوللە هاوەنێک لە شارۆچکەی سەدری بەغدا کەوتووە و چەن تەقەتفەنێک لەو شارۆچکەیە ڕوویداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی راشاتودەی ڕووسیا ڕایگەیاند: لانیکەم ٢٠ کەس لە پەلامارەی بە گوللە هاوەن و تەقەتفەنگەکانی شارۆچکەی سەدری بەغدای پێتەختی ئێراق کوژرا و بریندار بوونە.

ئەو پەلامارانە پاش ئەوەی ئەنجام دراوە کە بەغدا پاش پێنج رۆژ خۆپشاندان و ئاڵۆزی کە لە سێشەممەی ڕابردووە لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێراق دەست پێبووە ڕۆژێکی بێدەنگتری وە پشت سەرنا.

مێدیاکانی ئێراق رایانگەیاند تەقەتفەنگەکانی بەغدا و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بۆ ئاڵۆزی نانەوە ئەنجام دراوە.

ژمارێک لە پارێزگاکانی ئێراق لەوان بەغدا لە ڕۆژانی رابردوودا بوونەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشی نالەباری ڕاژەکاریی گشتی، نەبوونی دەرفەت و هەلی کار و پیشە و پەرەسەندنی گەندەڵیی ئیداری کە لەو خۆپیشاندانانەدا تا ئێستا ژمارێک لە ناڕازییان کوژراون و یان بریندار بوون.

نیشانە و دیاردەی زۆر لەبەرچاوە کە دەسەلمێنن ئەو خۆپیشاندانانە خۆڕسک نەبوونە و بیانییەکان دەستیان بووە لە هەڵایساندنی ئاگرەکەیدا. دەگوترێ کە ٧٩%ی ئەو پەیامانەی لە تویتەردا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێراق بڵاو دەبنەوە هی بەکارهێنەرانی عەرەبستانی سەعوودیە.

"بەرهەم ساڵح"ی سەرۆک کۆمار و "عادڵ عەبدولمەهدی"ی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، حەلبووسییان کردۆتە بەرپرسی وتووێژ لەگەڵ نوینەرانی  ناڕازییانی ئێراقی و بەدواداچوون بۆ داخوازەکانیان.

........
340