٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٤٦
گەیشتنی ١٤٠٠ زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری ئاستاراوە بە ئێران

هەزار و ٥٠٠ زیارەتکاری ئەربەعینی حسێنی لە وڵاتانی کۆماری ئازەربایجان، ڕووسیاو گورجستانەوە لە سنووری ئاستاراوە پێییان نایە خاکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "جەمشید مەهدەوی" بەرپرسی لێژنەی پێشوازیی ناوەندی ئەربەعینی شارستانی سەرسنووریی بەندەری ئاستارا لە باکووری ئێران ، ڕۆژی شەممە بە ئاماژە بەوەی کە لە ساڵی رابردوودا ١٢ هەزار زیارەتکاری بیانیی ئەربەعین لە سنووریی ئاستاراوە خۆیان گەیاندبوویە ئێران، پێشبینی کرد ئەمساڵ هەژماری ئەو زیارەتکارانە بگاتە ١٥ هەزار کەس.

شاری سەرسنووریی بەندەری ئاستارا، سێهەمین بەندەری پڕهاتووچۆی ئێران دێتە ئەژمار و ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار موسافیری ناوخۆیی و دەرەوەی لەو سنوورە هاتووچۆ دەکەن.

کۆبوونەوەی بەپێ ڕۆیشتن بۆ ڕێ و ڕەسمی چلەمین ڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ئەربەعینی حسێنی) کە بە هەوڵ و تێکۆشانی موسڵمانان بەڕێوە دەچێ لە ڕۆژی ئەربەعیندا لە کەربەلای موعەلا دەگاتە ئەوپەڕی شکۆ و جوانی خۆی و بە گەورەترین کۆبوونەوەی جیهانی ناودێڕ کراوە.

٢٠ی سەفەری ١٤٤١ی کۆچی بەرامبەر بە ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ی زایینی ساڵڕۆژی چلەمین ڕۆژی شەهید بوونی حەزرەتی  ئیمام حسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان و یارانی ئەمەگداری ئەو حەزرەتە لە سەحرای کەربەلایە.

بە ملوێنان زیارەتکار لە سەرانسەری جیهانەوە لەو ڕۆژەدا بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی ئەربەعینی حسێنی (ع) خۆیان دەگەیەننە شاری کەربەلا لە باشووری ئێراق.

.........
340