بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئه‌و حزبانه دوێنێ یەکشەممە له باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌کەدا بڕیار بوو سه‌رۆکی لیسته هاوبه‌شه‌که و بڕیارده‌ری لیست و لۆگۆی ده‌ستنیشان بکرێت.
دوای کۆبوونه‌وه‌که، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، بڕیاریان داوه سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، جارێکی دیکه کۆببنه‌وه و بڕیار له باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه بده‌ن.
رزگار عه‌لی گوتیشی: پێشکه‌وتنی زۆر له گفتوگۆی لایه‌نه‌کان به‌دیهاتووه. بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهێنانی لیستی هاوبه‌ش چه‌سپێندراون و رێککه‌وتووین له باره‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: لیسته‌که به ناوی لیستی هاوپه‌یمانی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کات و به گوێره‌ی رێککاره‌کانی کۆمیسیۆن له واده‌ی خۆیدا ناوی تۆمار ده‌کرێت.
روونیشیکرده‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که بڕیاریان داوه، له سنووری پارێزگاکانی که‌رکووک، نه‌ینه‌وا، دیاله، سه‌لاحه‌ددین و به‌غدا به‌یه‌که‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد نه‌فه‌وتێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی و رێگه‌پێدراوی لیست و لۆگۆکه‌ی ده‌ستنیشان بکرێن.
بڕیاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان له 1ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020 له سه‌رجه‌م پارێزگاکانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
.........
340